تەرمی ئارین قامیشلۆ شەڕڤانی یەپەگە بە خاک سپێردرا

تەرمی شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل 'یەپەگە'، ئارین حاجی ناسراو بە ئارین قامیشلۆ، لە ناوچەی تل کۆچەر لەکاتى ئەنجامدانی ئەرکەکانیدا شەهیدبوو. دوێنێ بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک لە قامیشلۆ بە خاک سپێردرا.

جەماوەر، تەرمی شەهیدیان لە نەخۆشخانەی شەهید هۆگر لە دێرک وەرگرتەوە و بە کاروانێکی دوورودرێژ، بەرەو گۆڕستان بەڕێکەوتن.

لە گۆڕستانیش مەراسیمەکە بە خولەکێک رێزگرتنى سەربازی دەستیپێکرد. پاشان فەرماندەی یەپەژە نەوژین دێرک لە مەراسیمەکەدا دوا و بە بیریهێنایەوە، کە شەهید ئارین بە رۆحێکی فیداییانەوە هەتا دوا مەنزڵی خۆی بەشداریى بەرخۆدانى کردووە.  

پاشان لەسەر ناوی بەڕێوەبەرانی بنەماڵەی شەهیدان حەقی دێرک دوا و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوان تا دوا هەناسە درێژەپێدەری ڕێبازی شەهیدان دەبن.

پاش ئەو وتارانە، تەرمی شەهید بە هەلهەلەی شۆڕشگێڕانە و وتنەوەی دروشمی 'شەهید نامرن' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، بە خاک سپێردرا.

ناسنامەی ئارین قامیشلۆ شەرڤانی یەپەگە، کە شەهید بووە بەم شێوەیە:

نازناو: ئارین قامیشلۆ

ناو و پاشناو: ئارین حاجی

ناوی دایک: قەدرییە

ناوی باوک: عیزەدین

شوێنی لەدایکبوون: عابیرا- گرکێ لەگێ

شوێن و کاتی بەشداربوون: قامیشلۆ/ ۲۳/۰۳/۲۰۱۸

شوێن و کاتی شەهیدبوون: تل کۆچەر/ ۲۲/۰۷/۲۰۱۸

ر.م