تەرمی دوو شەهید لە حەسەکە بەخاک سپێردران

​​​​​​تەرمی هەر یەک لە شەهیدانی قۆناغی خۆراگری شکۆ، مەجد نەزال مەحمود و زبێر حەمدین حەمۆ لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە حەسەکە بەخاک سپێردران.

تەرمی شەهید مەجد نەزال مەحمود (کۆسۆڤی) کە لە رێگای ئازادیدا لە ئەنجامی نەخۆشی گیانی لەدەستدا و زبێر حەمدین حەمۆ (گۆران حەسەکێ) کە لە ئەنجامی شەڕی خۆڕاگری شکۆ دا لە ناوچەی سەرێ کانی شەهید بوو، لە ئەنجومەنی خانەوادەی شەهدیانی شاری حەسەکە وەرگیران.

دوای وەرگرتنی، تەرمی شەهیدان بە کاروانێک و بە بەشداری خانەوادەی هەر دوو شەهید و ئەندامانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی حەسەکە بەرەو گۆڕستان بەڕێکران.

لە گۆڕستانەکە مەراسیمێکی شایستە رێکخرا و بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" تەرمی هەر دوو شەهیدەکە بە خاک سپێردران.

ز.ش