شۆرشی ڕۆژاوا بووە سەرچاوەی ورە بۆ ژنان

خالیدە ئەنگیزەک ڕایگەیاند، شۆرشی ڕۆژئاوا بە پێشەنگایەتی ژن ئەنجامدرا، بۆ ئەو ژنانەی لەناو بێهیوایی و بێ ورەییدا بوون، بووە سەرچاوەی ورە و هێز.

یەکێک لە پێشەنگەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا بەناوی خالیدە ئەنگیزەک باسی دۆخی پێش شۆرش و دەستکەوتەکان و ڕۆحی بەرخۆدانی کرد.

ئەنگیزەک ئەوەی بیرهێنایەوە کە گەلی سوریا لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١١/٥ی نەورۆز لە شاری دەرعا ڕاپەڕی و کاریگەری خۆی لەسەر هەموو سوریاشی دانا. ئەنگیزەک وتی: "ئەو دەنگەی لە ڕۆژئاوا بەرز بوویەوە، ئەو پڕۆژەیەی پێشکەش کرا و هەڵوێست نیشان درا، کاریگەری لە سەر قۆناغی شۆڕش لە سوریا هەبوو. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا شەڕ لەنێوان دوو هێڵدا هەبوو. هەردوو هێڵ بۆ چارەسەریی کێشەکان خاوەن پڕۆژەی چارەسەریی مانەوە بوون. پڕۆژەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەم بۆ ڕۆژئاوا هێڵی سێیەمی بۆ خۆی کردە بناغە و بە گوێرەی ئەوە سیاسەتی بەڕێوەبرد. بەپێی پێوەری وڵاتی هاوبەش ئەو هەرێمەی ڕۆژئاوا ئازاد بکرابا و لە چوارچێوەی نەتەوەی دیموکراتیک لە دەستوورێکدا کە برایەتی گەلان و ئازادیی ژنی تێدا ڕەچاو کرابا، درووست بکرێت. گەل ئەو سیستمە کۆمەڵگەییەی خۆی بە ڕێکخستن کردبا، بیخولقاندبایە و هێرشی نەکردبایە سەر هیچ کەسێک، بەڵام لە چوارچێوەی ڕەوادا خۆی پاراستبایە".

'ژنان پێشەنگایەتییان کرد'

ئەنگیزەک باسی لەوەش کرد، ئامانج ئەوە بوو کە بە ناکۆکبوون لەگەڵ دیموکراتیک، سوریا بەردەوام لەناو دیالۆگدا دەبێت و وتی: "شۆرشی ڕۆژئاوا بە پێشەنگایەتی ژن جێبەجێ دەبوو، ژن ئەو پێشەنگایەتیەی بۆ ئاوادانکردنەوەی کۆمەڵگە دەکرد. چارەسەرکردنی کێشەی ژن بۆ قۆناغی دوای شۆرش دوانەدخرا.

یەکێک لە بەرنامە هەرە گرنگەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا بەڕێوەبەری و خۆپاراستن بوو لە لایەن گەل خۆیەوە بوو. گەل هەم شۆرشی دیموکراتیکی خۆی جێبەجێ دەکرد، هەم لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا بەهاکانی شۆرشی دەپاراست".

'لە ماوەیەکی کورتدا هیرشیان کردە سەر شۆرش'

ئەنگیزەک ئاماژەی بەوەش کرد کە بەرخۆدان هەنگاو بەهەنگاو گۆڕا بۆ ئازادی و وتی: "لە ٧ی تەمموز هەتا ١٩ی تەمموزی ٢٠١٢/١٦ی پووشپەڕ هەتا ٢٨ی پووشپەردا سەرەتا لە کۆبانێ هێزەکانی ڕژێم گەمارۆ دران و ئەو هێزە خۆیان ڕادەست کرد. شۆرشی ڕۆژئاوا ١٩ی تەمموزی ٢٠١٢/٢٨ی پووشپەڕ لە کۆبانێ دەستپێکرد و ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٢/٢٩ی پووشپەڕ لە عەفرین، ٢٢ی تەممووز/١ی گەلاوێژیش دێرک، عامودێ، دەرباسییە، تەل تەمر، و هەموو ڕۆژئاوای گرتەوە. لە ١٩ی تەمموزی ٢٠١٣/٢٨ی پووشپەڕ ئەو تیمانەی کە خۆیان وەکو سوپای سوریای ئازاد دەناساند، وازیان لە شەرکردن دژی ڕژێمی سوریا هێنا و هێرشیان کردە سەر شۆرشی ڕۆژئاوا. لە ساڵی ٢٠١٣ هەتا ساڵی ٢٠١٤ لەدژی ئەو چەتانە شەڕ کرا. ئەو چەتانە پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەبوو، لەلایەن دەوڵەتی تورکی فاشیستەوە بەڕێوەدەبران بەو شێوەی هێرشیان کردە سەر ڕۆژئاوا. هەموو ئەو هێزانەی کە وەکو هێزی دژ بە سوریا خۆیان دەناساند، هێرشیان کردە سەر ناوچە کوردییەکان.

'دواتر چەتەکانی داعش هێرشیان کرد'

چەتەکانی داعش دوای موسڵ هێرشیان کردە سەر کۆبانێ. ویستیان پەیامی 'دەمانەوێت شۆڕشی گەلی دیموکراتیک لە کۆبانی کۆتایی پێبهێنین' بدەنە بزووتنەوەی ئازادیی کورد. لە کۆبانێ دەستیپێکرد و لەدژی چەتەکان تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەچوو. کورد، عەرەب، ئەرمەنی، ئاسووری و سریانی بوونە یەک و لەدژی ئەو گرووپە فاشیستانە شەڕیان کرد، لەشەردا سەرکەوتن. دەوروبەری ٤٠% سوریا ڕزگار کرا. فاشیزمی تورکیا بەرگەی ئەوەی نەگرت، لەبەر ئەوەی نایەوێت کورد ببێتە خاوەن ستاتۆی خۆی، هێرشی عەفرینی کرد.

'بۆ بزووتنەوەی ژنان بووە سەرچاوە'

یەپەژە بۆ ژنانی جیهان بووە سەرچاوەی ورە و هاوکات ڕێگەی دیپلۆماسیشی کردەوە. بێهیوایی لەناو بزووتنەوەکانی ژنان، بێ ورەییەکەیان بە شۆرشی ڕۆژئاوا لەناوچوو و هان دارن بۆ تێکۆشان. زۆرێک لە ژنانی ئەنتەرناسیۆنال لە جوگرافیای جیاوازی جیهانەوە هاتن بەشدار بوون و شەهید بوون. هەڤال ئاڤاشین هەڤاڵێکی ئەفریقاییمان بوو. هەڤاڵ لێگەڕین خەڵکی ئەرژانتین بوو. دەبێت مرۆڤ ژنە شۆرشگێڕەکانی تورکیش لەبیر نەکات. بەهیوای ئەوەی ببێتە شۆرشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شۆرشی ڕۆژئاوا لە هەموو ژنانی جیهان پیرۆز بێت".

ک-ش