داگیرکەران لە عەفرین ٢ برایان رفاند

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە عەفرین ٢ برای تریان رفاند. ئەو ٢ برایە ماوەى ١٥ رۆژە رفێنراون و تاوەکو ئێستا هیچ سۆراغێکیان نییە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانى لە ناوەند و گوندەکانى عەفرین بە بەردەوامی هاووڵاتییان دەڕفێنن. ئەمجارەش چەتە داگیرکەرەکان لە گوندی کاخرە-ی عەفرین محەمەد عوبەید حەمڕەشۆ تەمەن ٤٢ ساڵ و ئەحمەد عوبەید حەمڕەشۆ تەمەن ٣٢ ساڵ، ماوەى ١٥ رۆژ لەوە پێش رفاندووە و تاوەکو ئێستا هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەبارەى چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.

ر.م