دەگیرکەران لە گوندەکانی شەڕا دارە زەیتوونەکان دەبڕنەوە

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندەکانی ناوچەی شەڕای سەر بە عەفرین، دەستیان بە بڕینەوەی دارە زەیتوونەکان کردووە.

بنپێکردن و کردەوە قێزەوەنەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتە چەپەڵەکانی لە دژی هاوڵاتییانی عەفرین بێ وەستان بەردەوامن. بە پێی ئەو زانیارییانەی لە ناوچەکەوە بەدەستمان گەیشتوون، بە هۆی ئۆپڕاسیۆنەکانی رژێمی سوریاوە، بە سەدان خێزانی چەتەکان لە ئدلبەوە هاتوونەتە عەفرین و لە وێ نیشتەجێ بوون و کەوتوونەتە وێزەی مڵک و ماڵی هاوڵاتییانی ناوچەکە.

بە پێی زانیارییەکان، داگیرکەران فشار لەسەر هاوڵاتییان دروست دەکەن کە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و لە جێگای ئەوان خێزانی چەتەکان جێگیر دەکەن.

هاوکات لەناوبردن و زیانگەیاندن بە سروشت، ژینگە، بەروبووم و داهاتی هاوڵاتییان لە ناوچەکە بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەشدا، چەکدارانی گروپی چەتەکانی جەبهەت ئەلشامییە لە گوندی مەرەسکی سەر با ناوچەی شەڕا بە سەدان دارە زەیتوونی هاوڵاتییانیان بڕیوەتەوە.

ز.ش