سوپای تورک هێرشێکی توندی کردە سەر گوندی ئینەگل هاوای ناوچەی زرگانی

هێرش و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامن و لەم چوارچێوەیەدا بە هاوکاری چەتەکانی، هێرشێکی توندی کردە سەر گوندی ئینەگل هاوای ناوچەی زرگانیی سەرێکانی.

سەرەڕای ئەوەی لە ئێستا دا ئاگربەست لە ئارادایە، بەڵام دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەستەکەدا. لەم چوارچێوەیەدا سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی (داعش و ئەلنوسرە) هێرشێکی توندیان کردە سەر گوندی ئینەگل هاوای ناوچەی زرگانیی سەرێکانی.

بە پێی زانیاریەکان، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات-قەسەدە لێیان هاتوونەتە دەست و وەڵامێکی تونیان داوەتەوە.

لە بارەی زیانی چەتەکان تا ئێستا هیچ زانیاریەک بڵاو نەکراوەتەوە.  

ز.ش