سوپای تورکیا ؛شارۆچکەی باسوتێ-ی عەفرین بۆردمان ئەکات

هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بە ئامانجی داگیرکردنی عەفرین لە ڕۆژی ٣٥دایە،سوپای داگیرکەری تورکیا شوێنە مەدەنیەکانی دەکاتە ئامانج.

سوپای تورکیا دەستی کردووە بە تۆپ بارانی شارۆچکەی باسوتێ-ی شێراوا.

سوپای داگیرکەری تورکیا دوێنی ئێوارە هێرشی کردە سەر کاروانی هاوڵاتیانی جەزیرە، فورات، رەقا و شەنگال کە بەروە عەفرین ئەهاتن.

هێرشەکانی سوپای تورکیا لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی بەردەوامە، بە پێی زانیارییەکان سوپای تورکیا شارۆچکەی باسوتێ-ی سەربە ناوچەی شێراوا تۆپ باران ئەکات.