سوپای داگیرکەری تورک لە عەفرین بەردەوامە لە تاڵانکردن و ئەشکەنجەدانی هاووڵاتیان

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەروچەتەکانی لە عەفرین بەردەوامن لە ئەشکەنجەدانی هاووڵاتیان ودەست دەگرنە سەرماڵ وموڵکی هاووڵاتیان.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار، چەتەکانی ئەحراری شەرقییە لە ڕۆژی ٢٧ی نیساندا لە گوندی جقلەی وستای سەربە شێی هاووڵاتییەکی بەناوی حەیدەرمحەممەد ٣٣ساڵ تەمەن-یان ڕفاندووە. دوای ئەوەی کە بنەماڵەی ناوبراو بڕی ١٠٠هەزار لیرەی سووریان وەک فەدیە ڕادەستی چەتەکان کرد، ئازادکرا.

لەگوندی مەشالە-ی شەرای عەفرین ئاشکرا بوو کە هاووڵاتییەک بەناوی نەبیحە موستەفا و بووکەکەی لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیارە.

ڕاگەیەنرا کە لە گوندی حێبو-ی ماباتا هاووڵاتییەک بەناوی شەوکەت و عەبدوڵرەحمان بەرمەنجە لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ڕفێندراون. ئاشکرا بوو کە هاووڵاتییەکی تربە ناوی ئیبراهیم خەلیل خەڵکی گوندی بادینا لە ڕێکەوتی ٣ی گوڵانەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.

سەرچاوە خۆجێییەکان لەهەرێمەکە ڕایانگەیاند کە چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕێکەوتی ٨ی گوڵانەوە لە گوندی جۆپ هەڵیانکوتایە سەرماڵی دوو هاووڵاتی بەناوەکانی عوسمان نووری موستەفا ومؤەمەد حەمدووش و دەستیانگرت بەسەرمەڕوماڵات و ژنراتۆری کارەبای ماڵەکانیان.

هەروەها لە گوندی قەدیح-ی ڕاجۆ چەتەکان بۆئەوەی گوندییەکان بڕۆنە سەرعەردەکانی خۆیان داوای یەک میلیۆن لیرەی سوورییان وەک باج کردووە.

چەتەکانی سولێمان شای سەربەدەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی شێی و گوندەکانی دەستیان گرتووە بەسەر١٠٪ بەرهەمی هاووڵاتیاندا.

لە گوندی جوقای عەفرین چەتەکانی فیرقەی حەمزە لەهەرهاووڵاتییەک بڕی ٥٠٠ لیری سووری وەک باج وەردەگرن.

ک-ش