شەش ژنی داعش کە هەوڵی هەڵهاتنیان دەدا، دەستگیرکران

هێزە ناوخۆییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان شەش ژنیان دەستگیرکرد کە هەوڵیاندەدا لە گەڵ منداڵەکانیان لە کەمپی هۆڵ هەڵبێن.

ئەمڕۆ گروپێک لە ژنانی داعش کە ٦ ژن و ٩ منداڵ بوون لە کاتێکدا کە هەوڵیاندەدا لە کەمپی هۆڵ هەڵبێن دەستگیرکران. ئەو ژنانە خەڵکی ڕووسیا، تورکیا، داغستان، چەچەنستان و جۆرجیان و هەوڵیاندەدا خۆیان بگەیەننە هەرێمەکانی ژێر داگیرکاری تورکیا لە باکووری سوریا.

هەوڵی ئەو ژنانە شکستی هێنا و هەمووان لە لایەن هێزەکانی ناوخۆی هەرێمەکەوە دەستگیرکران.

کەمپی هۆل دەکەوێتە ٤٥ کیلۆمەتری ڕۆژئاوای حەسەکە و مەترسیدارترین ئەندامانی داعشی تێدایە. ٧١ هەزار ئاوارە لە کەمپەکەدا دەژین کە ٤٠ هەزاریان تیرۆرستی داعش و خانەوادەکانیانن.

ف.ق