شەڕڤانان گوندی تەل ئەلجایریان ڕزگار کرد

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک 'قەسەدە' لە چوارچێوەی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیردا، گوندی تەل ئەلجایر-یان لە باشووری حەسەکە لەدەست چەتەکان ڕزگار کرد. شەڕڤانان لەو هەلمەتەیاندا تاوەکو ئێستا ١٥ گوندیان ڕزگار کردووە.

شەڕڤانانی قەسەدە گوندی تەل ئەلجایر لە باشووری حەسەکە و لە ٦ کیلۆمەتریی شارۆچکەی دشیش دا لەدەست چەتەکان ڕزگار کرد.

لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە و شارۆچکەی دشیش دا تەنها ٦ کیلۆمەتر ماوە و بە ڕزگارکردنی ئەو گوندەش، ژمارەی ئەو گوندانەی کە تا ئێستا لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی گەردەلوولی جەزیردا لە دەست چەتەکانی داعش رزگارکراون گەیشتە ١٥ گوند.

ر.م