قەسەدە: هێرشی داگیرکەران بەردەوامە

قەسەدە رایگەیاند هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا بەردەوامن.

ناوەندی راگەیاندنی قەسەکە، لە بارەی هێرشی داگیرکەران بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەوە کە تێیدا هاتووە:

"هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا بە بێ وەستان بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا؛

گرێ سپی

لە ٢٩ی کانونی دووەم، سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر رێگای نێودەوڵەتی (M4). لەو هێرشەدا هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانی لەدەستدا.

هەوەها ٣ی شوباتیش، چەتەی داگیرکەران لە گوندی خربت کەرەمی سەر بە عەین عیسا هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانمان. لە ئەنجامی وڵامی هێزەکانماندا، شەڕ و پێکدانان روویدا. لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکاندا ٥ چەتە کوژران، ئۆتۆمبیلێکی چەتەکان تێکشکێندرا و چەندین کەلو پەلی سەربازیش دەستی بەسەردا گیرا.

هەمان رۆژ، لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای داگیرکەر بە چەکی قورس، لە نزیک کەمپی عەین عیسا ٢ لە شەڕڤانەکانمان شەهید بوون. هاوکات ٤ی شوباتیش لە ئەنجامی هێرشێکی داگیرکەران لە گوندەکانی دەوروبەری عەین عیسا، ٢ لە شەڕڤانانمان بریندار بوون.

تل تەمر

هێرشەکانی دەولەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، بۆ سەر گوندەکانی تل تەمریش بە بێ وەستان بەردەوامن. لەم چوارچێوەیەدا، سوپای داگیرکەران لە ٣ی ئەم مانگە دا هێزێکی زۆری سەربازی و چەکی قوڕسی لە گوندەکانی دەپسا، باگەرا، ئامریە و گرێ شەهید دڵشێر جێگیر کرد."

ز.ش