قەسەدە ٧٠٠ هاووڵاتی تری ڕزگارکرد

شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(قەسەدە) بەسەدان هاووڵاتیی مەدەنی-یان لەدەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکرد. شەڕڤانان ڕزگارکراوەکانیان گواستەوە بۆ ناوچە ئارامەکان.

شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک قەسەدە لە چوارچێوەی هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرەدا شەوی ڕابردوو زیاتر لە ٧٠٠ کەسیان کە لە ژن ومنداڵ وبەسالاچوو پێکدەهاتن لەدەستی چەتەکانی داعش رزگارکرد و گوازرانەوەی بۆناوچەئارامەکان.

چەتەکانی داعش کە لە لایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە بەچرێ هێرشیان دەکرێتەسەر، هەوڵ دەدەن خەڵکی مەدەنی وەک قەڵگانی زیندووبەکاربهێنن.تائیستا بەهەزاران هاوولاتی مەدەنی ڕزگار کراون و لە ناوچەئارامەکاندا جێگیرکراون.

ک٠ش