قەسەدە گوندەکانى مەدینە و قەبر تەهاى رزگارکرد

شەڕڤانانى قەسەدە گوندەکانى مەدینە و قەبر تەها-یان لە باشوورى رۆژهەڵاتى ناوچەى شەدادی لە دەست چەتەکانى داعش رزگارکرد.

قۆناغی دووەمی هەڵمەتى گەردەلولی جزیر، کە لە ٤ى حوزەیرانی ٢٠١٨ / ١٤ى جۆزەردان دەستیپێکردووە بە هەموو هێزی خۆیەوە بەردەوامە.

شەڕڤانانى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە)  لە دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆوە هێرشێکى قورسیان لە دژى چەتەکانى داعش لە سنوورى گوندەکانى مەدینە و قەبر تەها دەستپێکردبوو. لەو هێرشەى شەڕڤاناندا هەر ٢ گوندی مەدینە و قەبر تەها لە چەتەکانى داعش رزگارکران.

لەو هەڵمەتەى شەڕڤاناندا دەیان هاووڵاتیى مەدەنیى ئەو گوندانەش لە دەست زوڵم و ملهوڕیى چەتەکانى داعش رزگارکران.

گوندەکانى مەدینە و قەبر تەها دەکەونە باشوورى رۆژهەڵاتى ناوچەى شەدادی لە نێوان سنوورى سوریا و عێراق لە پارێزگاى حەسەکە.

ر.م