لە تەبقا داگیرکەری تورک شەرمەزارکرا

لە تەبقا بە چالاکیەک تاوانی شەڕی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا.

بەسەدان کەسی خەڵکی شاروچکەکانی مەنسورە، هەنیدێ، باروود، سحێل و هەمانی سەر بە تەبقا لە شاری هەنیدەی ڕۆژهەڵاتی تەبقا کۆبوونەوە و داگیرکەری دەوڵەتی تورکیایان شەرمەزار کرد.

خۆپیشاندەران کە ئاڵاکانی قەسەدە، ناوەندەکانی بنەماڵەی شەهیدان، ئەنجومەنی مەدەنی تەبقا، ئەنجومەنی ژنانی سوریا و وێنەی شەهیدانیان بەرزکردەوە، پەیامی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بڵاوکردەوە.

چالاکیەکە لە شاروچکەی حەنیدە بە دەقەیەک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد.

لەسەر ناوی ئەنجومەنی یاسادانانی تەبقا حەلا حامادێ و شادی ئیبراهیم یاریدەدەری هاوسەرۆکی تەبقا و لەسەرناوی ئەنجومەنی ژنانی هەرێمەکان ڕۆژهەڵات مەریەم عوسمان قسەیان کرد.

دوای لێدوانەکان، چالاکیەکە بە سەردانی شەڕڤانانی قەسەدە کۆتایی هات.

ف.ق