لە حەلەب و عەزاز ٥ چەتە کوژران و بریندار بوون

هێزەکانى رزگاریى عەفرین لە حەلەب و عەزاز گوزریان لە چەتەکانى تورکیا دا. لەو گورزانەدا چەتەیەک کوژرا و ٤ چەتەى تریش بریندار بوون و برینى دوانیان قورسە.

هێزەکانى رزگاریى عەفرین لە دژی سوپاى تورک و گروپە چەتەکانى لە عەفرین و دەورووبەریدا چالاکییان ئەنجامدا.

هێزەکانى رزگاریى عەفرین لەوبارەیەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "رۆژی ٢ی نیسانى ٢٠١٩ / ١٣ی خاکەلێوە لە ناوچەى مارع لە باکووری حەلەب لە دژی ئۆتۆمبێلێکى کاری چەتەکانی گروپی تیرۆریستى جەبهەی شامی، کە سەرقاڵی دروستکردنى تونێل و سەنگەر بوو، چالاکییان ئەنجادا.

لەو چالاکییەدا تیرۆریستێک بە ناوی محەمەد رەشید کوژرا و تیرۆریستێکیتر بریندار بوو.

رۆژی ٣ی نیسانى ٢٠١٩ / ١٤ی خاکەلێوە لە گوندی کەلبێن لە عەزاز لە دژی گروپێکى چەتەکانى لیواى ٥٥ چالاکییەک ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا ٣ تیرۆریست بریندار بوون، کە برینى دوانیان قورسە.

ر.م