لە شەهبا مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەڕەشەکانی ئەنقەرە

هاوڵاتیانی عەفرین کە بەهۆی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کۆچی شێراوا و شەهبایان کردووە، لەگەڵ ئەوەی لە دۆخی سەختی کۆچبەریدا دەژین و مەترسی کۆرۆنایان لەسەر، لە لایەکی ترەوە ڕووبەڕووی تۆپباران و هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بوونەتەوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەگەڵ ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە و مەترسی لەسەر مرۆڤایەتی دروست کردووە، بێوەستان هێرش دەکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

عەڤدۆ بەرەکات یاریدەدەری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شێراوا ڕایگەیاند، ئەوان لە لایەک گەل لە مەترسی کۆرۆنا دەپارێزن و لە لایەکی ترەوە مەترسیەکی زۆری هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەیە.

بەرەکات ڕاشیگەیاند، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە تۆپ و هاوەن هێرش دەکەنە سەر گەل و وتی، "ئێمە بە گەل دەڵیین لە ماڵەوە بمێننەوە و نەچنە دەرەوە. نە نەخۆشخانەمان هەیە نە دکتور. ئەگەر ڤایرۆسەکە بگاتە ئێرە ئەنجامەکەی قوڕس دەبێت. دۆخی ژیان زۆر قوڕسە، بەڵام بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک سەختر دەبێت. پێویستە ڕێگری لە ئەردۆغان بکرێت. هەموو ڕۆژێک گوندەکانی شێراوا تۆپباران دەکرێن."

کەمال عەبدۆ خەڵکی عەفرینیش ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان بە ناچاری کە گوندی زیارەتی شێراوا نیشتەجێ بوون، بارودۆخی کۆچبەری قوڕسە، لەم دۆخەدا مەترسی پەتای کۆرۆنای هەڕەشە لە کۆچبەران دەکات و وتی، "لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەتی تورک هەموو ڕۆژێک بە تۆپ و هاوەن هێرش دەکات. پێویستە رێگرییان لێبکرێت."

ئەنقەر کاخرێ خەڵکی عەفرینیش وتی، "ئەوان لە دۆخێکی زۆر سەختدان، بەڵام بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بارودۆخیان قوڕستر بووە."

حەسەن ککە دوو ساڵە لە قۆتابخانەیەکی گوندی ئەهرەز نیشتەجێ بووە وتی، "بارودۆخمان خرابە. لە لایەک نەخۆشی بڵاوبووەتەوە. ئێمە ١٤ خانەوادەین. نزیکەی ٦٠ – ٧٠ کەسین. دۆخی قۆتابخانەکەش خرابە. دەوڵەتی تورک هەموو ڕۆژێک بە هاوەن هێرش دەکات. ئێمە نازانم لەبەرانبەر ئەو هێرشانە چیبکەین."

ف.ق