لە شەهبا ٢چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیاند کە لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانیاندا لە دەورووبەری شەهبا ٢چەتەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر کوژران.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین دەربارەی چالاکی هێزەکانیان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفرینداهاتووە:

" هێزەکانی ئێمە بەردەوام لەدژی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکان چالاکیی ئەنجام دەدەن و گورزی سەختیان لێ دەوەشێنن.
ڕۆژی ١٣ی ئاب/٢٢ی گەلاوێژ لە دەورووبەری گوندی تل مەدێق-ی سەربە هەرێمی شەهبا، شەڕڤانەکانمان لەدژی گروپە چەتەکانی سەربەدەوڵەتی تورک چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ٢چەتە کوژران. دوای ئەوچالاکییە لە نێوان شەڕڤانان و چەتەکاندا شەڕهاتەئاراوە ، ژمارەی کوژراوانی دوژمن نەزانراوە.

هاوکات سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی مەرەناز ومالکییەی ناوچەی شەرا و گوندەکانی ئۆم ئەلحۆش، تل مەدێق و شەمۆقای سەربە هەرێمی شەهبا کە ژمارەیەکی زۆر  لەهاووڵاتیانی تێدا نیشتەجێیە تۆپباران کردووە. لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا زیانێکی زۆر بە ماڵ وحاڵی هاووڵاتیان گەییشتووە."

ک-ش