لە عەزاز تانکەرێکی بۆمڕێژکراو تەقینەوەیەوە

لە ناوەندی شاری عەزاز کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە داگیرکراوە تانکەرێکی بۆمبڕێژکراو تەقێندرایەوە.

ڕاگەیەنرا ئۆتۆمبێلێک لەجۆری تانکەری سوتەمەنی بۆمبڕێژکراو لەناوچەی سوتەمەنی ناوەندی شاری عەزاز تەقیوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە تەنها زیانی مادی لێکەوتۆتەوە.

جێگەی ئاماژەیە کە لە ڕۆژی ٣ی ئەیلول/١٢ی خەرمانان-ش ئۆتۆمبیلێکی بۆ،ڕێژکراو تەقێندرایەوە ولە ئەنجامدا بەلانی کەم ٨کەس برینداربوون.

لەڕۆژی ٣٠ی تەباخ لە ناوچەی سوران-ی عەزاز لەکاتی دەربازبوونی ئۆتۆمبیلێکی چەتەیەک بە ناوی عەلی تەمەر ساڵەح کە خۆی وەک سەرۆکی مەجلیسی خۆجێیی ناساندووە، تەقینەوەیەک ڕوویدا وعەلی تەمەرلەو تەقینەوەیەدا کوژرا.

ک-ش