لە عەفرین ٢ چالاکوانی رێکخراوێکی یارمەتی مرۆیی کوژران

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست لە عەفرین ٢ ئەندامی رێکخراوی (پاراستنی مەدەنی)یان کوشت.

لە ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر دەستی سوپای داگیرکەران و چەتەکانی ئەردۆغانی فاشیست رۆژ بە رۆژ رووداوی کوشتن و رفاندنی هاوڵاتییانی مەدەنی لە زیادبووندایە. بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم بەیانییە تەرمی کچێک و کوڕێکی گەنج دۆزرانەوە کە هەردووکیان ئەندامی رێکخراوی (پاراستنی مەدەنی)ن.

سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاند هەردوو تەرمەکە لە سەر رێگای کەمرۆک-ی سەر بە ناوچەی مەعبەدا دۆزراونەتەوەو ناوەکانیان بریتین لە، نێرگس داود هاوڵاتی گوندی کەمرۆک و علی ئەلشاخور خەڵکی گوندی خوتا ئەلشەرقیەیە.

چەتەکان دوای ئەوەی رێگایان لە هەردوو چالاکەکە گرتووە، چی پارەیان پێ بووە دزیویانەو دواتر کوشتوویانن.

ئەم رووداوانە لە کاتێکدان کە ئەردۆغانی سەرۆکی چەتەکان لە لێدوانەکانی دا باس لەوە دەکات کە 'ئەو ناوچانەی لە ژێر کۆنترۆلی ئەواندان ئارامترین ناوچەن بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی'.

ز.ش