لە تووڕەیی زەیتون-ی عەفریندا: چەتەیەک کوژرا و چەتەیەکی دیکەش بریندار بوو

ژوری چالاکی تووڕەیی زەیتون کە ماوەیەک پێش ئیستا لە عەفرین دامەزراوە، لەدژی چەتەکان چالاکییان ئەنجام دەدات. لە دوا چالاکییاندا لە عەفرین چەتەیەک کوژرا و چەتەیەکی دیکەش بریندار بوو.

زووری چالاکی تووڕەیی زەیتون ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی ٢٥ی حوزەیران/٤ی پووشپەڕ لە نێوان گوندی ئامارا و شەخوتکا-ی سەر بە ناوچەی ماباتا-ی عەفرین  لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر چالاکیی ئەنجامدرا.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لەو چالاکییە بەردەست کەوتووە، چەتەیەک کوژراوە و سەرچەتەیەک بە ناوی دەرزی ئەبوو خالد بریندار بووە.

فەرمانداریەتی ژووری چالاکی ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی زەیتوون لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی، " سوپای تورکیای داگیرکەر، چەتەکانی تورکیا و ئەوخۆفرۆشانەی کە هاوکارییان دەکەن وعەفرین-یان داگیرکردووە و زوڵم وزۆرداری لە گەل دەکەن، لەلایەن هێزەکانی ئێمەوە دەکرێنە ئامانج."

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " چالاکییەکانی ئێمە بەرفراوانتر دەبێت و وەک ژووری چالاکی ئێمە چالاکییەکانمان لەدژی داگیرکەران  زۆرتر بکەین."

ژووری چالاکیی تووڕەیی زەیتوون، یەکەمین چالاکی خۆی لە ڕێکەوتی ٩ی حوزەیران /١٩ی جۆزەردان ئەنجامدابوو. لەو چالاکییەدا سەرچەتەیەک بە ناوی  ئەحمەد میستۆ لە کەتیبەی جبهەی شامییە  کوژرا.

ک-ش