لە کەمپی بەرخۆدان-ی شەهبا منداڵان گیانی خۆیان لەدەست دەدەن

بەهۆی دۆخی سەختی ژیان-ی هاووڵاتیانی عەفرین لە کە کانتۆنی شەهبا و پشتگوێ خستنیان لەلایەن ڕێکخراوە مرۆییەکانەوە ،دوومنداڵانی شیرە خۆرە گیانیان لەدەستدا.

دوو منداڵی ساوا بە ناوکانی ئەمینە نوور لە ڕێکەوتی ٥ی نیسان هەمرین یوسف لە ڕێکەوتی ١٠ی نیسان، لە کەمپی بەرخۆدان لە کانتۆنی شەهبا گیانیان لەدەستدا.

ئەندامانی مانگی سووری کورد لە کەمپەکە ڕایانگەیاند کە هەردوو منداڵ بە هۆی نەبوونی ئامێری تەندروستی و نەخۆشی گرانەوە  گیانیان لەدەستداوە، و ڕێکخستنە مرۆییەکان کەمتەرخەمن لەمبارەیەوە.

ڕیم قەرمۆ، ئەندامی بەڕێوەبەری مانگی سووری کورد ڕایگەیاند کە ستافی مانگی سووری کورد هەمو هەوڵی خۆی خستە گەڕ کە ئەو منداڵانە دەرمان بکەن، بەڵام بەهۆی نەبونی ئامێری تەندروستی نەمانتوانی گیانی ئەو دوو منداڵە ڕزگار بکەین.

ڕیم بانگەوازی ئاراستەی ڕێکخراوە نێونەتەوەیی و مرۆییەکان کرد کە بێدەنگی خۆیان بشکێنن، دۆخی منداڵانی عەفرین لە کانتۆنی شەهبا لە مەترسیدایە، و پێویستیان بە دەرمان و ئامێری تەندروستی هەیە .

"ڕیم دەستنیشانی کرد کە بە سەدان منداڵی عەفرین-ی نەخۆشن و پێویستیان بە چارەسەری بەپەلە هەیە.

بە سەدان هەزار لە هاووڵاتیان عەفرین بە هۆی هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیا بە ناچاری عەفرین-یان بەجێهێشتووە ولە کانتۆنی شەهبا جێگیر بوون.

هاووڵاتیانی عەفرین لەکەمپ جێگیرکراوون، لە نێو کەمپدا ناوەندی تەندروستی بوونی نییە و تەنیا مانگی سووری کورد خزمەتگوزاری پێشکەش دەکا.