لە گوندی مەسعودیە شەڕێکی قوڕس روودەدات

دەوڵەوتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشی گوندی مەسعودیەی سەر رێگای نێودەوڵتی (M4) کردووەو لە ئێستا دا شەڕێکی قوڕس لە ناوچەکە روودەدات.

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، بە چەکی قوڕس هێرشیان کردووەتە سەر گوندی مەسعودیەی سەر بە ناوچەی عەی عیسای سەر رێگای نێودەوڵەتی (M4).

بە پێی سەرچاوەکان شەڕڤانانی هەسەدە لە چوارچێوەی پاراستنی رەوا دا وڵامی توندی هێرشەکان دەدەنەوە.

بەپێی زانیارییەکان تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە شەڕەکە بەردەوامەو هێزەکانی هەسەدەش لە پێشڕەویدان.

ز.ش