هێرشی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک لە تل تەمر رسوا و شەرمەزا کران

هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی کوردستان، لە ناوچەی تل تەمری سەر بە کانتونی حەسەکە بە رێپێوانێک رسوا و شەرمەزار کران.

لە رێپێوانەکەدا هێرشە داگیرکەریەکان بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و باشوری کوردستان و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆلی هێزەکانی گەریلا، ئیدانە کرا. رێپێوانەکە لە بەردەم ناوەندی خانەوادەی شەهیدانەوە دەستی پێکرد و تا رێگای سەرەکی فلستین بەردەوام بوو.

لە رێپێوانەکەدا ئاڵاکانی قەسەدە، یەپەگە، یەپەژە، کۆنگرەی ستار و هاوکات وێنە شەهیدان بەرز کرانەوە.

شێخموس ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پەیەدە لە رێپێوانەکەدا قسەی کرد و جەختی کردەوە کە ئەوان بەردەوام دەبن لە خۆڕاگری دژی هێرشەکان.

ئەحمەد هەروەها وتی:"دەوڵەتی تورک کە عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی داگیر کردووە، ئێستاش دەیەوێت حەفتانین و باشوری کوردستان داگیر بکات. بەڵام ئەم ئاواتەی دەوڵەتی تورک لە دڵیدا دەمێنێتەوە و هیچ کات بەدی نایەت."
ئەحمەد هاوکات بانگەوازێکیشی ئاڕاستەی هێزە هاوپەیمانەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستیان هەبێت.

ز.ش