هێرشێکی چەتەکان لە گرێ سپی تێکشکێنرا

هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر گوندی خەلەف سالمی سەر بە ناوچەی گرێ سپی لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤاناندا تێکشکێنرا. لە ئەنجامی وڵامدانەوەی شەڕڤاناندا ٢ چەتە کوژران.

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشی سەر گوندی خەلەف سالمی سەر بە ناوچەی گرێ سپیان کرد و رووبەرووی وڵامێکی توندی شەڕڤانانی هەسەدە هاتن و هێرشەکەیان تێکشکاند.

بە پێی زانیارییەکان لە ئەنجامی وڵامدانەوەی شەڕڤاناندا ٢ چەکە کوژران و دواجار شکست بە هێرشەکە هێنراوەو چەتەکان رایانکرد.

ز.ش