هێرشە داگیرکارییەکان لە کۆبانێ شەرمەزار کران

هەزاران خوێندکار و مامۆستا لە کۆبانێ هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

ناڕەزایی گەل لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا زیاتر دەبێت.

هەزاران مامۆستا و خوێندکار لە شاری کۆبانێ رژانە سەر شەقامەکان، داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان شەرمەزار کرد.

خوێندکار و مامۆستاکان لە کۆڵانی ژمارە ٤٨ لەسەر رێگای هەڵنجێ گرد بوونەوە و هەتا گۆڕەپانی ژنی ئازاد لە ناوەندی شار رێپێوانیان ئەنجامدا. لە رێپێوانەکەدا چەندین پارنکارت بەرز کرانەوە کە لەسەریان نووسرابوو 'نا بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی'، 'نا بۆ داگیرکاریی تورک بۆ سەر هەرێمەکەمان'، 'داهاتوومان وێران مەکەن' و چەندین دروشمی دیکەی شەرمەزار کردنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و سڵاو لە بەرخۆدانەکانی قەسەدە بەرز کرانەوە.

رێپێوانەکە لە گۆرەپانی ژنی ئازاد بووە گردبوونەوە، دوای خولەکێک رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، بەناوی کۆمیتەی پەروەردەی کانتۆنی کۆبانێ جومعە مسکۆ وتەیەکی پێشەکێش کرد و وتی: "ئێمە وەکو کۆمیتەی پەروەردە، بێدەنگی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان لەمەرانبەر تاوانەکانی تورک شەرمەزار دەکەین. دەوڵەتی تورک، بە پەنابەران و تیرۆرستتان هەڕەشە لە جیهان دەکات. پشتیوانی خۆمان بۆ قەسەدە رادەگەیەنین کە وەڵامی هێرشەکانی تورکیا دەداتەوە".

جومعە مسکۆ بانگەوازی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پێش هەمووشیان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و روسیا کرد کە گوشار بخەنە سەر رژێمی تورکیا، تاوانەکانی دژی پێکهاتەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بوەستێنێن و چەتەکانی خۆی لە ناوچەکە کە داگیری کردووە بکشێنێتەوە.

گردبوونەوەکە بە دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" کۆتایی پێهات.