هێزەکانی رزگاری عەفرین: ٩ چەتە کوژران و ئۆتۆمبیلێکیش تێکشکێندرا

هێزەکانی رزگاری عەفرین رایانگەیاند، لە ئەنجامی زنجیرە چالاکیەکی هێزەکانیاندا کە لە دژی داگیرکەران ئەنجام دران، ٩ چەتە کوژران و ٢ چەتەش بریندار بوون و ئۆتۆمبیلێکیش تێکشکێندراوە.

هێزەکانی رزگاری عەفرین لە راگەیێندراوێکدا ئاماری زنجیرە چالاکیەکانی هێزەکانیان لە دژی داگیرکەران ئاشکرا کرد.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە:

"١٧ی ئایار

هێزەکانمان لە هەرێمی عەفرین لە دژی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ٢ چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا سەردەستەیەکی چەتەکان بە ناوی ئەبو ئەمیر تل رفعەت و ٢ چەتەی تر کوژران، بەڵام ژمارەی کوژراو و برینداری سەربازەکان نەزانرا.

هێزەکانمان لە هەرێمی عەزاز لە دژی چەتەکان چالاکیەکیان ئەنجامدا، بەڵام ئەنجامی چالاکیەکە نەزانرا.

١٨ی ئایار

هێزەکانمان لە هەرێمی مارێ هەڵیان کوتایە سەر چەتەکانی سوپای داگیرکەر و لە ئەنجامدا ٤ چەتە کوژران.

هێزەکانمان لە هەرێمی باب-یش لە دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەر چالاکیەکیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە چەتەیەک کوژرا.

١٩ی ئایار

هێزەکانمان لە سەر رێگای گوندی چەقەلا و ئالاکان-ی سەر بە ناوچەی شیێ لە دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەر چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا چەتەیەک کوژرا و چەتەیەک بریندار بوو، هەروەها ئۆتۆمبیلێکیش تێک شکێندرا.

٢٣ی ئایار

هێزەکانمان لە نزیک پردی ئاجار لە ناوەندی شاری عەفرین لە دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەر چالاکیەکیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە چەتەیەک بریندار بوو.

هێزەکانمان لە هەرێمی مارێ لە دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەر چالاکیەکیان ئەنجامدا و چەتەیەک کوژرا.

٢٥ی ئایار

هێزەکانمان لە گەڕەکی مەحمودیەی سەر بە شاری عەفرین لە نزیک خاڵێکی پشکنینی چەتەکانی سوپای داگیرکەر چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەکدا ئۆتۆمبیلێک تێک شکێندرا، بەڵام ژمارەی کوژراو و برینداری چەتەکان نەزانرا.

هێزەکانمان لە سەر رێگای عەفرین و عەزاز لە دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەر چالاکیەکیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە زیانێکی زۆری مادی بەر چەتەکان کەوت.

بە گشتی لە ئەنجامی چالاکیی هێزەکانمان ٩ چەتە کوژران و ٢ چەتە بریندار بوون و ئۆتۆمبیلێکیش تێکشکێندرا.

سوپای داگیرکەر لەم ماوەیەی دواییدا گوند و ناوچەکانی سەر بە عەفرین و شەهبا بە سەختی تۆپباران دەکەن و بەو هۆیەوە زیانێکی زۆری مادی بەر خەڵکی مەدەنی ناوچەکە کەوتووە."

ز.ش