هەڵمەتى گەردەلولی جزیرە دەستیپێکردەوە

هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا رایانگەیاند، بۆ رزگارکردنى ناوچەکانى رۆژهەڵاتى دێرەزۆر، کە لەلایەن داعشەوە داگیرکراون، سەرلەنوێ دەست بە ئۆپراسیۆن و هەڵمەتى گەردەلولی جزیرە دەکەنەوە.

هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا رایانگەیاند، بۆ رزگارکردنى ناوچەکانى رۆژهەڵاتى دێرەزۆر، کە لەلایەن داعشەوە داگیرکراون، سەرلەنوێ دەست بە ئۆپراسیۆن و هەڵمەتى گەردەلولی جزیرە دەکەنەوە.

هەڵمەتى گەردەلولی جزیرە لە رۆژهەڵاتى دێرەزۆر، کە بەهۆى هێرشى دەوڵەتى تورکیاوە بۆ داگیرکردنى عەفرین ڕاوەستێندرابوو، ئەمڕۆ سەرلەنوێ دەستیپێکردەوە.

هیزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) ئەمڕۆ لەبارەى دەستپێکردنەوەى هەڵمەتى گەردەلولی جزیرە کۆنفرانسیکى رۆژنامەنووسیان لە ناوچەى دێرەزۆر بەڕێوەبرد.

راگەیاندراوەکەى قەسەدە لەلایەن لیلوا عەبدوڵا وتەبێژى ئەنجوومەنى سەربازیى دێرەزۆر و ئەحمەد ئەبو خەولە فەرماندەى ئەنجوومەنى سەربازیى دێرەزۆرەوە خوێندرایەوە و زانیاریی لەبارەى هەڵمەتەکەوە بۆ میدیاکان خستەڕوو.

دەقی بەیاننامەکە:

ئێمە وەک مەجلیسی سەربازی دەیرئەزۆر کە بەشێکین لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە بەڵێنی خۆمان بۆ تەواوکردن و بە ئانجام گەیاندنی گردەلولی جەزیرە ڕادەگەێنین.

لەسەر ناوی گەلانی سووریا و هەموو مرۆڤایەتی هەتا کۆتایی شەڕی تیرۆر بکەین.

هەر وەک هەمووان دەزانن چەتەکانی داعش بە لەناوبردنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکەدا، لە خەتی سنووری عێراق جێگیر بوونە.بەو ڕەنگە داعش دەی هەوێت بوونی خۆی لە ناوچەکە زۆرتر بکات.

لەم ماوەدا داعش لەو هەرێمانەوە چەند جار دەستیان بە هێرش کردن کردووە. لە دژی ئەو هەوڵە داگیرکارانەدا ، ئێمە وەک مەجلیسی سەربازی دەیرئەزۆر ڕایدەگەێنین کە ئێمە ئەو شوێنانەی لە پاشماوەکانی داعش پاک بکەینەوە.بۆ ئەو مەبەستە هێزەکانمان لە ئامادەیی تەواودان.

ئێمە بە گەلی خۆمان ڕادەگەێنین کە قۆناغی کۆتایی گردەلولی جەزیرەمان بە بەشداری هێزە هاوپەیمانانەکان دەست پێکردووە.

شەڕڤانانی ئێمە لەم قۆناغەدا هەمو ڕۆژهەڵاتی دەیرئەزۆر پاک ڕزگار بکەن وسنووری نێوان عێراق و سووریا لە چەتەکانی داعش پاک بکەنەوە.

لەم قۆناغەدا سوپای عێراق هاوکاری ئێمە دەبن لە شەڕی دژی داعشدا.

ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە بە پاککردنەوەی ناوچەکە لە چەتەکانی داعش ڕێگە بۆ بونیادنانی سووریاێکی دیموکراتیک خۆش بکەین.

هەموو پێکهاتەکانی سووریا بە عەرەب، کورد، سوریان وتورکەمان بۆ پاراستنی یەکیەتی و سەروەری وەڵات هەوڵ بدەن.

هەنگاوی گردەلولی جەزیرە بۆ پاککردنەوەی دەشتاییەکانی دەیرئەزۆر لە چەتەکانی داعش لە ڕۆژی ٩ی ئەیلول/ڕەزبەر-ی ٢٠١٧ دەستی پێکردبوو. بەڵام دوای هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیا بۆسەر کانتۆنی عەفرین لە ٢٠ی کانوونی دووەم/١ی ڕێبەندان-ی ٢٠١٨ شەڕڤانانی قەسەدە بڕیاریان دا کە ئۆپراسیۆنی گردەلولی جەزیرە ڕابگرن.