چەتەکانی تورکیا لە عەفرین کەسێک-یان ڕفاند و داوای ١٥٠هەزار دۆڵار دەکەن بۆ ئازادکردنی

گروپێک لەچەتەکان بەناوی تۆگای سووڵتان موراد سەربە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە گوندی مارسەوای شێراوای عەفرین کەسێکیان بەناوی ئازاد محمەد شێخۆ ڕفاند.

ڕاگەیەنرا کە لە ڕێکەوتی ٢٧ی تەمووز/٥ی گەلاوێژ ئازاد محەمەد شێخۆ ڕفێندراوە و داوای ١٥٠ هەزاردۆلار وەک فەدیە کراوە لە خانەوادەکەی تا ئازاد بکرێت.

دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی لەماوی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتی عەفرینیان ڕفاندووە.

ک-ش