چەتەکانی دەوڵەتی تورک لەعەفرین ٧کەسی مەدەنییان ڕفاند

چەتەکانی دەوڵەتی تورک کە خۆیان وەک' پۆلیسی سەربازی' بەناودەکەن، لەگەل دەزگەی هەواڵگری تورکیا هەڵیانکوتایەسەرچەند ماڵی گوندی کەفەرسەفرێ-ی ناوچەی جندرێسی عەفرین و دوای گەڕان لە ناوگوندەکەدا ٧کەسیان ڕفاند.

کردەوە دژە مرۆیی، دزی، تاڵان، ڕفاندن و هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەرعەفرین بە بێ وچان بەردەوامە. سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاند کە چەتەکانی سەربەدەوڵەتی تورک کە ناوی خۆیان ناوەتە ' پۆلیسی سەربازی' لەگەل هێزەکانی دەزگەی هەواڵگری میتی تورکدا هەڵیانکوتایە سەر جەند ماڵێکی گوندی کەفەر سەفرێ-ی جندرێسی عەفرین.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار کە لە سەرچاوە هەرێمییەکان وەری گرتووە، لەکاتی هەڵکوتانەسەرماڵاندا فیشەک تەقێندراوە و دەستیان بە پشکنینی گوندەکە کردووە.

هەمان سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە دوای گەڕاندا ٧ هاووڵاتی ڕفێندراون کە ناوەکانیان بەم شێوەیە: خەلیل مووراد، خەلیل محەمەد،  برمێجێ، خورشید محەمەد، شەرەفەدین عەلوش و عەلی خەلیل.

ڕفێندراوەکان گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ک-ش