ڕادیۆ دەنگی حەیات دەستی بە پەخش کرد

ڕادیۆ دەنگی حەیات(دەنگی ژیان) لەباکووری سووریا دەستی بە پەخش کرد.

ڕادیۆ دەنگی حەیات( دەنگی ژیان) کە ناوەندەکەی لە شاری حەسەکە-ی ڕۆژئاوای کوردستانە،لەسەر ڕێبازی ژیانی هاوبەش و ڕاستی نەتەوەی دیموکراتیک هەوڵ دەدات کە ببێتە دەنگی هەموو پێکهاتەکانی باکووری سووریا.

١٥ خەباتکاری ڕادیۆ دەبگی حەیات ، دوای تەواوکردنی خولێکی پەروەردە لەسەرناوی شەهید 'دلیشان ئیبیش' دەست بە پەخشی ئاسایی خۆیان بکەن.

سۆزدار ئەحمەد یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕادیۆ بە ئاژانسی هەواڵی هاواری ڕاگەیاند کە ئەوان وەک تێست دەستیان بە کار کردووە و لە دەستپێکی مانگی ئاب/خەرمانان دەست بە پەخشی ئاسایی خۆیان بکەن.

سۆزدار وتی، کە لە ماوەی تێستدا پەخشی ڕادیۆ لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ تا ١٩:٠٠ بێت بەلام لەکاتی پەخشی ئاساییدا تا کاتژمێر٠٠:٠٠ بەردەوام بیت.

ڕادیۆکە لەسەر فرکانسی ( ١٠٦.٥ FM   ) دەست بە بەخش بکات.

ڕادیۆ دەنگی حەیات یەکەم ڕادیۆیە کە ببێتە دەنگی باکووری سووریا.

ک-ش