گوندنشینانی گرێ سپی لەدژی چەتەکان وەستانەوە

گوندنشینانی گوندەکانی گرێ سپی کە لەژێر داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدان، دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و ئاڵۆزی دروست بوو.

بەپێی زانیاریەکان لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ی سەرلەبەیانی لە زیندانێکی ژێر کۆنتڕۆڵی گروپێکی چەتە بەناوی جەبحە شامیەی سەر بە دەوڵەتی تورک لە ناوەندی گرێ سپی، ژمارەیەک زیندانی هەڵهاتوون.

لەسەر ناوی گروپەکە لە گوندی بەدیح دەست بە ئۆپەڕاسیۆن کرا. لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا لەنیوان چەتەکان و گوندنشینان ئاڵۆزی دروست بوو.

گوندنشینان لەدژی ئۆپەڕاسیۆنەکە وەستانەوە و ڕایانگەیاند کە منداڵەکانیان دەستگیرکران و ناڕەزاییان دەربڕی.

دواتر لەدژی داگیرکەران وەستانەوە و دەستیان بە چالاکی کرد. زانیاری زیاتر بەدەستنەهێنراون.

ف.ق