١٤ کەس لەسەر ڕووداوەکەی حەمدانییە دەستگیرکران
شەوی ٢٦ی ئەو مانگە لە ناوچەی حەمدانییەی سەر بە موسڵ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاھەنگگێڕان، لانیکەم ١١٥ کەس گیانیان لەدەستدا. لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە ڕووداوەکە ١٤ کەس دەستگیرکران.
شەوی ٢٦ی ئەو مانگە لە ناوچەی حەمدانییەی سەر بە موسڵ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاھەنگگێڕان، لانیکەم ١١٥ کەس گیانیان لەدەستدا. لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە ڕووداوەکە ١٤ کەس دەستگیرکران.
شەوی ٢٦ی ئەیلول، لە ناوچەی حەمدانییەی سەر بە پارێزگای موسڵ، لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیرییدا، ئاگر لە هۆڵی ئاھەنگەکە کەوتەوە و لە ئەنجامدا لانیکەم ١١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.
لەوبارەیەوە عەبدول ئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لیژنەیەكی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێكهێنراوە.
شەمەری وتیشی: ئەو کەسانەی ھوکاری کارەساتەکە بوون دەستگیر دەکرێن و ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا ١٤ تۆمەتبار دەستگیركراون، كە ١٠ كەسیان کارمەندی هۆڵەكەن.
وەزیری ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، خاوەنی هۆڵەکە یەکێکە لەو کەسانەی کە دەستگیرکراون. ئاشکراشی کرد، دوای ٧٢ کاتژمێر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕایگشتی بڵاودەکەینەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە پرسەی قوربانیانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە، گەیشتووەتە ناوچەی حەمدانیە.
ژ.ن