باقرخان: ناونیشانی ئاشتی کۆمەڵایەتی، ئیمراڵییە
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان لە گردبوونەوەی "ئازادی" قسەی کرد و ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر قەدەغەکردنی گردبوونەوەکە، گوتی: "ناونیشانی ئاشتی کۆمەڵایەتی، ئیمراڵییە".
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان لە گردبوونەوەی "ئازادی" قسەی کرد و ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر قەدەغەکردنی گردبوونەوەکە، گوتی: "ناونیشانی ئاشتی کۆمەڵایەتی، ئیمراڵییە".
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان لە چالاکی "ئازادی" ئامەد قسەی کرد، ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر پۆلیس کە چەندین جار دەنگی سیاسەتمەداران کپ دەکەن، ڕایگەیاند ئەمە دووڕوویی ئەوانە دەردەخات کە دەڵێن "ئاشتی لە تورکیا بەدی دەهێنین"، گوتی: "دەیان هەزار کەس لە هەموو تورکیاوە هەوڵیاندا بێنە ئامەد بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری، بڕوانن پیلانگێڕی و گۆشەگیری ئەم وڵاتەی گەیاندووەتە چ حاڵێک".
باقرخان ڕایگەیاند کۆبوونەوەی دەیان هەزار کەس لەمڕۆدا نیشانەی شکستی پیلانگێڕی و گۆشەگیری و مایەپووچبوونی سیاسەتی ئەوانە، ڕایگەیاند داخستنی دەرگاکانی ئیمراڵی زیانبەخشە بۆ دیموکراسیی وڵات، گوتی: "دەنگی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ببیستن کە کە دەڵێت با بە ئاشتی و دیموکراسی بژین. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان هیوای ئاشتییە بۆ گەلی کورد. ناتوانن بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە گۆشەیەکدا بهێڵنەوە، بەڕێز ئۆجالان، زەحمەتکێشێکی ئیستەنبوڵە، هاوڕێی ژنانی ئامەدە.
ناونیشانی ئاشتی کۆمەڵایەتی، ئیمراڵییە. ناونیشانێکی تر پەرلەمانە. دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەستی ئاشتی درێژ دەکات، ئەو هیوای ئەم وڵاتەیە. من لێرە بانگەواز لە پەرلەمان دەکەم؛ پەرلەمان ناتوانێت ئەم پرسە وەک پرسێکی ئەمنی سەیربکات. ئیدی بەسە. ئەگەر گەنجان دەیانەوێت کار پەیدا بکەن، بژێوی ژیانیان پەیدا بکەن، ژیانی خۆیان لەدەست نەدەن، ئەگەر ناتانەوێت شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوین لێرە بڵاوببێتەوە، پێویستە چارەسەری پرسی کورد لەگەڵ بەردەنگەکانی بکرێت. دەم پارتی بۆ ئەمە ئامادەیە.
ئەم ئاشتییە بە سیاسەتی گۆشەگیری نایەتەدی. بە قوفڵکردنی دەرگاکانی ئیمراڵی نابێت. سەرەڕای هەموو باج و ستەم و ئازارێک، دیسانەوە باسی ئاشتی تورکیا دەکەین. لەپێناو چارەسەر، لە دەرگا نێونەتەوەییەکان دەدەین. لە دوایین هەڵبژاردنی خۆجێی گەل گوتی "نا" بۆ سیاسەتی گۆشەگیری".