بنەماڵەکان بەمەبەستی دیدار لە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد

بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی سێ زیندانی دیکەی ئیمراڵی، بەمەبەستی دیدار لە ئیمرالی، داواکاریی نوێیان پێشکەش بە بەرێوەبەرایەتی ئیمرالی کرد.

داوای دیدار لە ئیمرالی پێشکەش کرا

محەممەد ئۆجالان برای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، مەزڵوم دینچ پارێزەری عەبدوڵا ئۆجالان داوای دیداریان ئاراستەی سەرۆکی داواکاری گشتی کۆماری بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.

هەروەها بەهەمان مەبەست ئەمینە کۆنار خوشکی عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالییان کرد.

جێی ئاماژەیە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کەسوکاری سێ زیندانی دیکەی ئیمرالی بە تۆمەتی سزادانی دیسیپلین ٤١ مانگە قەدەغەکراوە و هیچ زانیارییەک لە ژیانیان نازانرێت.