بنەماڵەی شەنیاشار داوای پشتگیرییان کرد

بنەماڵەی شەنیاشار بەرخۆدانی خۆیان بەردەوام دەکەن،داوایا لە هەرکەسێک کرد کە پشتگیری لە بەرخۆدانی دادپەروەری بکەن.

چالاکی ئێشکگری ئەمینە شەنیاشار بە ئامانجی دادگایی کردنی بەرپرسانی کوژرانی هاوژین و ٢ کوڕەکەی  کە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن پەرلمانتاری ئاکەپە  ئیبراهیم خەلیل یەڵدز، پارێزوانەکانی و خزمەکانی کوژران، لە ڕۆژی ٦١ هەمدا بەردەوامە. بە هۆی قەدەغەی هاتووچۆی کرۆنا بنەماڵەی شەنیاشار لەماڵەوە درێژە بە چالاکی دەدەن.

بنەماڵەی شەنیاشار لە رۆژی ٦١هەمینی چالاکی ئێشکگری خۆیاندا لە سەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بانگەوازی پشتگیری دادپەروەرییان کرد.

ئەمجارە بە شیوەیەکی هاوبەش لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان  مسرا ئۆز کە لە رووداوی چۆرلوویدا هاوژین و کوڕەکەی ون کردووە داوای دادپەروەرییان کرد، ڕابێعا ئۆڤاتان لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە ناوچەی گێرسوون بە شێوەیەکی گومان ئاوی بە مردوویی دۆزرایەوە، عەلی ئیسماعیل کۆرکمازخوێندکاری زانکۆ لەکاتی بەرخۆدانی پارکی گەزی تەقسیم کوژرا. نادرا کاردێرۆڤا کە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە ماڵی پەرلمانتاری ئاکەپە بە مردوویی دۆزرایەوە، بنەماڵەی ئێزۆل لەلایەن کوڕ و هاورێیانی پەرلمانتاری پیشووی ئاکەپە ونکراوبوون بڵاوکرایەوە."

ک-ش