بەرپرسی دەزگای سیخۆڕی دەوڵەت تورك لەهەولێر بوو

سەرۆكی بەرەی توركمانی بڵاویكردۆتەوە؛ دوێنێ هاكان فیدان سەرۆكی دەزگای سیخۆریی تورك ناسراو بە میت لەشاری هەولێر بووە و سەردانی بارەگای حزبەكەمانی لەهەولێر كردوە، بەڵام لەسەر ئەجیندای سەردانەكە شتێكی بڵاونەكردۆتەوە.

سەرۆكی بەرەی توركمانی"حەسەن توران"، لەلاپەڕەی فەرمی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبۆك بڵاویكردۆتەوە؛ دوێنێ لەشاری هەولێر و بەئامادەبوونی سەركردە و بەرپرسانی باڵای حیزبەكەیان، پێشوازیان لە هاكان فیدان، سەرۆكی دەزگای سیخۆری دەوڵەتی تورك كردوە. لەپەیامەكەی توراندا هیچ ئاماژەیەك بەئەجیندای كۆبوونەوەكەیان و ئامانجەكانی ئەو سەردانەی سەرۆكی میت نەكردوە.

هەر دوێنێ سەرلەبەیانی لەگەڕەكی بەختیاری و لەشاری سلێمانی و لەنزیك ماڵەكەیدا، ناوەندی ژنۆلۆژی"ناگەهان ئاكارسەل بەشێوەیەكی وەحشیانە تیرۆر كرا.

جێگای ئاماژە پێكردنە؛ هەر دوێنێ فڕۆكە بێ فرۆكەوانەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەر دوو جار شارباژێری و چەند گوندێكی دەوروبەری شارۆچكەی پێنجوێنیشیان بۆردوومان كرد.

ژ.ت