بینای ناوچه‌ی ئاكه‌په و ٥ ئۆتۆمبێلی پۆلیس سوتێنران
ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی پرشنگی خۆر رایگه‌یاند، كه بینایه‌كی ناوچه‌ی ئاكه‌په و دو مینی پاس و سێ ئۆتۆمبێلی گرانبه‌های پۆلیسه فاشیسته خانه‌نشینه‌كانیان ئاگرتێپهرداوه.
ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی پرشنگی خۆر رایگه‌یاند، كه بینایه‌كی ناوچه‌ی ئاكه‌په و دو مینی پاس و سێ ئۆتۆمبێلی گرانبه‌های پۆلیسه فاشیسته خانه‌نشینه‌كانیان ئاگرتێپهرداوه.
ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی پرشنگی خۆر به راگه‌یه‌ندراوێك ئاشكرای كردووه، كه ٤ی تشرینی یه‌كه‌م له ناوچه‌ی ساپانجای ساكاریا، دوو مینی پاسی خزمه‌تگوزاری و بینای ئاكه‌په‌ی ناوچه‌كه، له گه‌ڕه‌كێك كه زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی فاشیستن، سوتێنراون.
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی راشیگه‌یاند، كه له ٣ی تشرینی یه‌كه‌م له ناوچه‌ی سلیڤری ئیسته‌نبوڵ ٣ ئۆتۆمبێلی گرانبه‌های پۆلیسه خانه‌نشینه فاشسته‌كانی ئاكه‌په‌یان له گه‌ڕه‌كی سه‌لیم پاشا سوتاندووه.
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "ئێمه چالاكیه‌كانمان له دژی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌نجام داوه".
ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه پیلانگێڕییه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار كرد و رایگه‌یاند، "با باش بزانرێت كه لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و پیلانگێڕیه‌ی سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ له ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورك و هێزه هه‌ژمۆنخوازه سه‌رمایه‌داره‌كان ده‌كرێته‌وه".
هـ . ب