چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"
بنەماڵەی زیندانیان و کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی مەڕمەڕە (مەتوای-دەر) بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم زیندانی باکرکۆی ئیستەنبوڵ چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان ئەنجامدا.
لە چالاکییەکەدا پەرلەمانتاری دەم پارتی ئیستەنبوڵ کەزبان کۆنوکچو، گوتی: "تاوەکو ئاشتی و ئارامی بێتە ئەم وڵاتە دەبێت پرسی کورد چارەسەر بکرێت و گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵبگیرێت. لە ئیمراڵی گۆشەگیرییەکی توند هەیە، گرووپێکی بچووک چارەسەرنەکردن دەسەپێنێت".
جەختی کردەوە، وەک دەم پارتی تا ئازادی زیندانیان و چارەسەری پرسی کورد تێدەکۆشن.
پەرلەمانتاری دەم پارتی سومەییە بۆز ڕایگەیاند گۆشەگیری ئیمراڵی لە چوار پارچەی کوردستان بڵاوبووەتەوە، گوتی: "چارەسەری پرسی کورد بەندە بە هەڵگرتنی گۆشەگیرییەوە. کاتێک ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان پێکدێت، پرسی کورد چارەسەر دەبێت".
چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.