چالاکی شەنیاشارەکان لە پەرلەمان ١٣ ڕۆژە بەردەوامە
چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەریی ئەمینە شەنیاشار لە پەرلەمان ١٣ ڕۆژە بەردەوامە، دایکە شەنیاشار گوتی هەتا کوڕەکەی ئازاد دەبێت و بەرپرسیاران دادگایی دەکرێن، تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت.
چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەریی ئەمینە شەنیاشار لە پەرلەمان ١٣ ڕۆژە بەردەوامە، دایکە شەنیاشار گوتی هەتا کوڕەکەی ئازاد دەبێت و بەرپرسیاران دادگایی دەکرێن، تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت.
١٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە پیرسوس، هاوژین و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار لەلایەن پاسەوان و خزمەکانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران و کوڕێکی زیندانی کرا. چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم پەرلەمان ١٣ ڕۆژە بەردەوامە.
دایکە ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی پەرلەمانتاری دەم پارتی فەرید شەنیاشار، لەبەردەم دەرگای فراکسیۆنی ئاکەپە-مەهەپە دانیشتن، دایکە شەنیشار گوتی هەتا کوڕەکەی ئازاد دەبێت و بەرپرسیاران دادگایی دەکرێن، تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت.