چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار بەردەوامە

چالاکی ئێشکگری ئەمینە شەنیاشار کە بنەماڵەکەی لەلایەن ئاکەپەییەکانەوە کوژران، ١٤ ڕۆژە بەردەوامە.

ئەمینە شەنیاشار

١٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە پیرسوس، هاوژین و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار لەلایەن پاسەوان و خزمەکانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران و کوڕێکی زیندانی کرا. چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم پەرلەمان ١٤ ڕۆژە بەردەوامە.

دایکە شەنیاشار و کوڕەکەی پەرلەمانتاری دەم پارتی فەرید شەنیاشار ویستیان چالاکییەکەیان لەسەر قادرمەکانی بەر دەرگای شەرەفی پەرلەمان بەردەوام بکەن. بەڵام پۆلیسەکانی پەرلەمان ڕێگەیان نەدا.

بۆیە ئەمینە شەنیاشار چالاکییەکەی هێنایە بەردەم دەرگای فراکسیۆنی دەم پارتی. شەنیاشار دەربارەی کۆمەڵکوژییەکەی دوا و داخوازی دادپەروەریی خۆی دووپات کردەوە.