چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە ٦٥هەمین رۆژدایە

زیندانیانی سیاسی بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێنان بە پێشێلکارییەکانی زیندان لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە لە چالاکیی مانگرتندان و مانگرتنەکەیان لە ٦٥هەمین رۆژدایە.

زیندانیانی سیاسیی دۆزی پەکەکە و پاژک لە ٢٧ی تشرینی دووەەمی ٢٠٢٠ەوە لە پێناو کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە ماوەی ٢١ ساڵە لە زیندانی ئاست بەرزی ئەمنیی جۆری ئێف لە ئیمراڵی راگیراوە و بۆ کۆتایهێنان بە پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکاندا، دەستیان بە چالاکیی مانگرتن کردووە. چالاکییەکە بە بەشداریی ١٣هەمین دەستەى مانگرتوو لە ٦٥هەمین رۆژدایە.

مەخمور

لە کامپی پەنابەرانی مەخموور لە هەرێمی کوردستان، لە دژی گۆشەگیریی ئیمراڵی و بە پێشەنگایەتیی ژنان لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە دەستکراوە بە چالاکیی مانگرتن. چالاکییەکە لە دەزگای بنەماڵەى شەهیدانی کامپی مەخمور بەڕێوەدەچێت و مانگرتنەکە لە ٤٤هەمین رۆژدایە.

یونان

هاووڵاتییانی کامپی لاڤیرۆ لە یونان، بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر ئۆجالان و پشتیوانیکردن لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیان دەستیان بە چالاکیی مانگرتن کردووە.

مانگرتنەکە بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و بزووتنەوەى ژنانی کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا) و ناوەندی رۆشنبیریی کوردستان بەڕێوەدەچێت و مانگرتنەکە لە ٢٧هەمین رۆژدایە.

ژ.ت