چالاکییەکانی دژ به دەستبەرسەرداگرتن بەردەوامە: ئەوانەی دوژمنایەتی کوردان دەکەن دەدۆڕن

لە ئەنقەرە لە چالاکی دژ بە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل ئاماژە بەوە کرا کە دەبێت گۆشەگیریی ئیمرالی هەڵبگیرێت.

هێزەکانی ڕەنج، ئاشتی و دیموکراسی ئەنقەرە لە شەقامی ساکاریا، دژ بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ چالاکیان دەست پێکرد.

لە چالاکییەکەدا پانکارتی"شارەوانیەکان هی ئێمەن، ڕێگە بە دەستبەسەرداگرتنی نادەین" و "ئەوانەی بە وقەیومەوە دێن بە بەرخۆدانی گەلەوە دەڕۆن" بەرزکرابووەوە. تاتلگول گوڵ، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەنقەرە، لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و بە بیری هێنایەوە کە ٨٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرداگرتنەکەدا تێپەڕی.

هەروەها تاتلگول گوڵ وتی: "ئێمە قەد ئەم بێ یاساییە و کردەوە هەڕەمەکییانە قبوڵ ناکەین کە ئیرادەی گەل پێشێل دەکات. ئەگەر ئەمڕۆ سەیری حکومەت بکەین، دەبینین هەموو ڕۆژێک بە شێوەیەکی بەردەوام لە دژی گەلەکەمان دەبێتەوە؛ حکومەت لەو چوارچێوەدا دژی ژینگە، سروشت و زیندەوەرانمان دەبێتەوە. لەلایەکی ترەوە گەلەکەمانی ڕووبەڕووی برسێتی و هەژاری کردووتەوە، تەنانەت دژی زمان و کولتووری کوردی دەبێتەوە. بەگشتی سەرچاوەی هەمووی ئەم کێشە و ئاڵۆزییانە، چارەسەرنەکردنی کێشەی کوردە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە."

'پێویستە گۆشەگیری هەڵبگیرێت'

تاتلگول گوڵ بانگەوازی کرد: "دەرگاکانی دیالۆگ و دانوستان بکەنەوە، گۆشەگیری هەڵبگرن، سیاسەتمەدارە دەستگیرکراوەکانی کورد، سەرۆک شارەوانییەکان و دەمیرتاش و کاڤاڵە ئازاد بکەن. هەروەها نوێنەرایەتی بگەڕێننەوە بۆ جان ئاتالای. بە خێرایی دەست بە هێورکردنەوەی دۆخەکە بکەن کە دەبێتە هۆی ئاشتی."