دادگای فیدراڵی سکاڵای لایەنەکانی نزیک لە تورکیا دژ بە هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک ڕەتکردەوە
دادگای فیدرالی سکاڵای بەرەی تورکمانی بەپشتیوانی عەرەب و پەدەکە دژ بە هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک و دانانی پارێزگارێکی کورد ڕەتکردەوە.
دادگای فیدرالی سکاڵای بەرەی تورکمانی بەپشتیوانی عەرەب و پەدەکە دژ بە هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک و دانانی پارێزگارێکی کورد ڕەتکردەوە.
دادگای فیدراڵی عێراق داواكەی هەریەکە لە حەسەن تۆران سەرۆکی بەرەی تورکمانی نزیک لە تورکیا و ڕاکان جبوری پارێزگاری سەپێندراوی پێشووی کەرکوکی رەتكردەوە، کە پێشتر بەمەبەستی دەركردنی فەرمانی سالاری بە پوچەڵكردنەوەی ئەنجامی كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوک و دەرەنجامەكانی" لەدژی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک سکاڵایان تۆمارکردبوو.
جێگای ئاماژەیە، لەوەڵامی سكاڵاكەی حەسەن تۆران، سەرۆكی بەرەی توركمانی نزیک لە تورکیا، و ڕاکان جبوری پارێزگاری بە وەکالەتی سەپێندراوی پێشووی کەرکوک، كە دژی سەرۆككۆماری عێراق، لەبەرامبەر دەركردنی مەرسومی كۆماری بۆ پارێزگاری نوێی كەركوك و ئەو نۆ ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوک تۆماریان كردبوو، لەبەرامبەر هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاری كەركوک، تێیدا داوایان كردبوو، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بە بڕیارێكی سالاری دانیشتنەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوک و دەرەنجامەكانی پوچەڵبكاتەوە.
جێگای باسە، دادگای باڵا فیدراڵی عێراق لە وەڵامی هەردوو داواکەدا نوسیوویەتی، "دوای وردبینیكردن لە داواكاری دەركردنی فەرمانی سالاری لەلایەن دادگاوە، سەلمێنراوە كە داواكە هیچ سیفەتێكی پەلەكردنی تێدا نیە و هیچ حاڵەتێكیش لەئارادانیە پێویست بە بڕیارێكی لەوشێوەیە بكات، بەوهۆیەوە دادگا داواكارییەكەی رەتكردووەتەوە".