دانیشتنی دادگاییکردنی چالاکوانی کورد وەریشە مورادی جارێکی تر دواخرا

دانیشتنی دۆسیەی دادگایی کردنی چالاکوانی کورد وەریشە مورادی کە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراوە، بە پاساوی ئامادەنەبوونی نوێنەری داواکاری گشتی و راوێژکاری دادگا بۆ جاری دووەم دواخرا.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، کە بڕیاربوو دوێنێ دانیشتنی تایبەت بە دۆسیەی چالاکوانی کورد وەریشە مورادی بەڕێوەبچێت، بەڵام جارێکی بە هۆی ئامادەنەبوونی نوێنەری داواکاری گشتی و راوێژکاری دادگا دادوەر عەموزادە، بۆ دووەم جار دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

جێگەی باسە کە وەریشە مورادی کە نزیکەی ساڵێکە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە زیندانیکراوە، بۆ شەرمەزارکردنی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی لە ٤ی ئابدا بەشداری لە دانیشتنی دۆسیەکەی رەتکردبووەوە.