دانیشتنی دۆسیەی ئەمینە شەنیاشار دواخرا
دانیشتنی دۆسیەیەک کە لە دژی ئەمینە شەنیاشار کرابووەوە بۆ ٣٠ی تشرینی دووەم هەڵپەسێردرا.
دانیشتنی دۆسیەیەک کە لە دژی ئەمینە شەنیاشار کرابووەوە بۆ ٣٠ی تشرینی دووەم هەڵپەسێردرا.
دانیشتنی دۆسیەیەک کە بە بانگەشەی 'سوکایەتی بە دەوڵەت کردووە' لەبارەی ئەمینە شەنیاشارەوە کرابووەوە، لە پێنجەم لقی دادگای ئاسڵی رحا سازکرا. لە دانیشتنەکەدا کە پارێزەرانی شەنیاشار بە ناوەکانی حەیات ئەنمەک، بولەند دوران و ئەحمەد تاش ئامادەبوون، ئەمینە شەنیاشار بە هۆی ئەوەی نەشتەرگەری بۆ کرابوو نەیتوانی بەشداری لە دانیشتنەکەدا بکات.
دانیشتنەکە بە داواکاری ئەوەی لە دانیشتنی داهاتوودا گوێ لە شەنیاشار بگیرێت، بۆ ٣٠ تشرینی دووەم، دواخرا.
هـ . ب