دانیشتنی دۆزی کۆبانێ سبەینێ بەردەوام دەبێت

گونای کۆبیلای گوتەبێژی پارتی هەدەپە و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە لە دانیشتنی دۆزی کۆبانێدا قسەی کرد و رایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بەرپرسیاری گیان لەدەستدانی هاوڵاتیەکانن.

دانیشتنی دۆزی کۆبانێ لە هۆڵی زیندانی سنجان لەلایەن ٢٢مین دادگای سزا قۆرسەکانی ئەنقەرە بەڕێوەچوو.

دانیشتنەکە بە قسەکردنی گونای کۆبیلای گوتەبێژی پارتی هەدەپە و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە دەستیپێکرد. کۆبیلای رایگەیاند کە کاتێک گەل بۆ کۆبانێ رژانە نێو شەقامەکان، پێویستە بۆ دەسەڵات بۆ ئەوەی هیچ کەسێک گیانی لەدەست نەدات، ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات. کۆبیلای وتی، "لە چالاکیەکاندا رێگریکردن لە هەوڵە تێکدەریەکان و پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و ئاسایشی دۆخەکە ئەرک و بەرپرسیاری دەسەڵات و حکومەتە."

دانیشتنی دۆزی کۆبانێ سبەینێ جارێکیتر بە خۆپاراستنی گونای کۆبیلای بەردەوام دەبێت.

ف.ق