DEMNED بۆ چالاکییەکانی مانگی شوبات بانگەوازی کرد

DEMNED ئاماژەی دابە چەتەگەری دەسەڵاتی ئاکەپە ومەهەپە، بەلێنی فراوانکردنی تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری ئیمڕالی دا. DEMNED هەروەها بۆ بەشداری کردنی گەل لە چالاکییەکانی مانگی شوباتدا بانگەوازی کرد.

مەجلسی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستان لە هۆڵەندا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ئێمە بە رێکخستن بوونی خۆمان یارمەتی دەری هەڵمەتی" نا بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیر کەری ، کات کاتی ئازادیە" بین.

مەجلسی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستان لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامی فراوانکردنی بەرخۆدانی دا و وتی: " دەوڵەتی تورک هێرشی قڕکردنی لە باکووری کوردستان گەیاندووەتە ئاستی هەرە بەرز و لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانیش پاڵپشتی داعش و گروپە چەتەکان دەکات و کەوتنەتە هەوڵدانی داگیرکاری."

مەجلسی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستان داوای لە گەل کرد و وتی: " بە گڕووتینەوە بەشداری چالاکیە بێ وچانەکانی نێوان ڕۆژەکانی ١ هەتا ١٥ی شوبات ببن کە بەڕێوە دەچێت.

سەردانی چالاکی کتێبخانەی (ئۆتوبوسی گەڕۆکی) ڕێبەرایەتی کە لە ڕۆژی ١٢ی شوبات لە دەن هاگ، ١٤ی شوبات لە ئامستردام و ١٥شوبات لە ئارن هەم دایە بکەن.

دەبێت هیچ کوردێک و دۆستێکی کوردان نەمێنێت کە واژۆی خۆی لە ژێر کەمپەینی' ١٠٠هۆکار بۆ دادگایی کردنی دیکتاتۆر' کە لە لایەن تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپاوە ڕێکخراوە، نەکردبێت.

ک-ش