دروشمی کۆنگرەی پارتی چەپی سەوز: لەپێناو ئازادیدا!

پارتی چەپی سەوز ١٥ی تشرینی یەکەم لە ئەنقەرە کۆنگرەی خۆی دەبەستێت. دروشمی کۆنگرەکە وەک "لەپێناو ئازادیدا" دیاریکراوە.

پارتی چەپی سەوز ١٥ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە هۆڵی داخراوی وەرشیی ئاتاتورک کۆنگرەی خۆی ساز دەکات.

پێشبینی دەکرێت بە دەیان هەزار کەس بەشداری لە کۆنگرەکەدا بکەن و ئامادەکارییەکانی بەستنی کۆنگرەکە بەردەوامن.

لە کۆبوونەوەی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندیی پارتی چەپی سەوزدا کە دوێنێ سازکرا دروشمی کۆنگرەکە ئاشکرا کرا. دروشمی کۆنگرەی پارتی چەپی سەوز وەک "لەپێناو ئازادیدا" دیاریکرا.

ژ.ن