دەستبەسەر کتێبەکانی هونەرمەند بەنلیدا گیرا

ڕەشنوسی کتێبی هونەرمەندی کورد ئەرکان بەنلی کە لە زیندانی گیرەسوندایە و کتێبەکانی یەشار کەمال دەستیان بەسەردا گیرا.

هونەرمەندی کورد ئەرکان بەنلی لە ساڵی ٢٠١٦دا لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ناوچەی نسێبینی مێردین لە لایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا و داواتر خرایە زیندان، لە ڕێگەی بنەماڵەکەی خۆیەوە باسی لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە زیندانی گیرەسون کردووە و وتوویەتی: " لە هەڵکوتانە سەر ژورەکەمدا لە لایەن پاسەوانەکانەوە دەستگیراوە بەسەر ڕەشنووسی کتێبێکم بە زمانی کوردی، هەروەها کتێبەکانی یەشار کەمال کە بە وەڕگێڕانی کوردی لامبوون لییان وەرگرتوومەتەوە. من جگە لە کتێب و نوسینەکانم هیچی دیکەم نیە. ئەوانیش ئەوانەم لێ وەردەگرنەوە."

بەنلی داوی لە ڕای گشتیش کردووە کە ئاگاداری ئەم بابەتە دژە یاسایانەی دەسەڵاتداری ببن.