دەستپێشخەری دادپەروەری بۆ رۆبۆسکی بە بۆنەی ١٥٢هەمین مانگی کوژرانی ٣٤ هاووڵاتی لە بەردەم کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لقی ئەنقەرە کۆنفڕاسی رۆژنامەوانیان سازکرد و راگەیەندراویاندا.
ئەندامی ئیهەدە تانژو گوندوزئاڵپ کە ١٣ ساڵە لە پێناو دادپەروەری بۆ رۆبۆسکی خۆڕاگری دەکات، رایگەیاند: "ئەوانەی لە ناو سیستمی دەوڵەتدابوون و کۆمەڵکوژی رۆبۆسکییان ئەنجامدا، ئێستا بێسەروشوێنن، ماوەی ٦٥٧ هەفتەیە لەسەر دەستی سیستم قوتاربوون لە سزا بەڕێوەدەچێت و ماوەی ٤ هەزار و ٥٩٦ رۆژە ئێمە پێکەوە داوای دادپەروەری دەکەین. لە رۆبۆسکی لە کوشتنی ٣٤ هاووڵاتیمانەوە تائێستا کە ١٩ کەسیان منداڵ بوون، بەڕیوەبەرانی دەوڵەت، پەرلەمان، دادگا، دادگای باڵا و دادگای دەستور پێکەوە نادادی، پێشێلکردنی یاسا و قوتاربوون لە سزا بەڕێوەدەبەن. لە رێگەی شەڕ و برسیکردنەوە کۆمەڵگە بەڕێوەنابرێت. ئەمە نیشانەی دۆخی بێسیاسەتبوونە."
گوندوزئاڵپ لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەی دەستنیشان کرد کە ئەوان درێژە بە پەیجوریەکانیان لەپێناو دادپەروەری دەدەن و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "رۆبۆسکی قڕکردنە. ئێمە دەزانین کە ئێمە نادادپەروەری و قوتاربوون لە سزا لەو کۆمەڵکوژیانە لە رێگەی دامەزراندنی سیستمی ئاشتیخواز کە پشتئەستورە بە یەکسانی و مافەکانی مرۆڤ، کۆتایی پێدەهێنین. ئێمە گەڕان وپەیجوریمان بۆ دادپەروەری بۆ رۆبۆسکی و هەموو ئەوانەی کە لە ئەنجامی کۆمەڵکوژیدا ژیانیان لەدەستداوە، درێژە پێدەدەین".